ژمارەیەک پڕۆژەی وەرەھێنان لە دھۆک  کەوتنە واری جێبەجێکردن

پەیامی کورد     ...    ژمارەیەک پڕۆژەی وەرەھێنان لە دھۆک  کەوتنە واری جێبەجێکردن"

 لە سنووری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی وەبەرھێنان کەوتنە واری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێ، پڕۆژەکان بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئەنجامدەدرێن.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک رایگەیاند "دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەت بە ھەژدە پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە سنووری پارێزگای دھۆک، ھەموو ئەو پڕۆژانە  کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن،  بە تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر کەرتە جیاوازەکان دەبێت.

بەڕێوبەری وەبەرھێنانی دھۆک ووتیشی "پڕۆژەکان چەندین کەرت لە خۆ دەگرن لەوانەش نیشتەجێبوون و تەندرووستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ھەروەھا سوودێکی زۆریان لەسەر ڕەخساندنی دەرفەتی کار دەبێت لە سنووری پارێزگاکەمان.

کوردۆ ئیحسان جەختی کردەوە" پڕۆژەکان لەسەر قەزاکانی دھۆک دابەشکراون و بە گوژمەی نزیکەی چوار سەد ملیۆن دۆلار ئەنجامدەدرێن، ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی دەستەی وەبەرھێنانە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان بەگوێرەی یاسا و رێنمایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە