ژمارەی دانیشتوانی میلیۆنێرەکان لە جیهاندا

پەیامی کورد   ...  ژمارەی دانیشتوانی میلیۆنێرەکان لە جیهاندا

  نیوەی سامانی ماڵەکانی جیهان کە 454 ترلیۆن دۆلارە، خاوەنداریەتی میلیۆنێرەکانە، هەروەها چڕبوونەوەی میلیۆنێرەکان لە ئەمریکای باکوورە و نزیکەی 42%ی 60 میلیۆن میلیۆنێری جیهان لە ئەمریکای باکوور دەژین.

ئەمریکا زۆرترین ژمارەی میلیۆنێری هەیە لە جیهاندا کە نزیکەی ٢٣ ملیۆن کەسە، چین یش بە زیاتر لە ٦ میلیۆن میلیۆنێر لە پلەی دووەمدایە، هەروەها ووڵاتانی فەڕەنسا، ژاپۆن، ئاڵمانیا و بەریتانیاش لە ڕیزبەندی سەرەوەی دانیشتوانی ملیۆنێردان.

گەشەسەندنی بەرچاوی میلیۆنێرەکان لە ووڵاتانی وەک چین ڕوویداوە و سامانەکان بە سامانی پاکی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر بووە.

لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٧ ژمارەی میلیۆنێرەکان لە سەرانسەری جیهاندا ٨٥ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.

پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە کۆچی میلیۆنێرەکانیش بوەتە تەحەددایەک بۆ ووڵاتان و چین بووەتە سەرچاوەی سەرەکی ڕۆیشتن و کۆچی دەوڵەمەندەکان.


ئەم بابەتە 12018 جار خوێندراوەتەوە