ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ١٦١ کەس

پەیامی کورد   ...  ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ١٦١ کەس

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزبوونی ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاری لە ژاپۆن، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە لە 128 کەسەوە بۆ 161 کەس زیادیکردووە.

بوومەلەرزە ترسناکەکەی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بووە هۆی وێرانبوونی خانوو و ڕوودانی ئاگرێکی گەورە و درووستبوونی شەپۆلی تێسۆنامی کە بەرزییەکەی زیاتر لە یەک مەتر بوو.


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە