ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی چین گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥ کەس
پەیامی کورد ... ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی چین گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥ کەس .
ژمارەی کوژراو قوربانیان لە بازاڕی مەواددی خواردەمەنی شاری شیان ، ەل ویلایەتی هۆبئیی لە چین ی ناوەندی گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥ کەس .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمڕۆ دووشەممە چین لە دانیشتنێکی ئاگادار کردنەوەدا هەواڵی داوە کە پۆلیس و ڕزگارکەران چالاکییە کانی ڕزگارکردنی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕاپۆرت دراوە کە زیاتر لە ١٧٠ کەس لەم ئۆپراسیۆنەدا بۆ لەناوبردنی پاشهاتگەلی بەپەلە بەشداری یان کردووە . بەرپرسان هەروەها لە ٣٨ کەل و پەلی تەکنیکی کەڵکیان وەرگرتووە .
ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی کاتژمێرەکانی ٦:٣٠ بە کاتی خۆجەیی لە ناوچەی ژانگۆنڕوویداوە . هێزی تەقینەوەکە باڵەخانەی بازاڕی بە تەواوی وێران کردووە و پەنجەرەی ماڵەکانی دەورووبەری شکاند . بە پێی زانیارییەکان هۆکاری تەقینەوەکە دەردانی گاز بووە
جێگای ئاماژەدانە ڕۆژی یەکشەممە تەلەفزیۆنی ناوەندی چین هەواڵی لە کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ١٣٨ کەسی دیکەدا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە