ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە ماراسۆن شکێندرا
پەیامی کورد ... ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە ماراسۆن شکێندرا
واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند : ڕاکەری کینیا کیلڤین کیپتۆم لە ماراسۆنی شیکاگۆ بە کاتی ٢ کاتژمێر و ٣٥ چرکە هێڵی کۆتایی بەزاند.
کیپتۆم ڕیکۆردی دوو جار پاڵەوانی ئۆڵەمپیاد ئێلیود کیپچۆگی شکاند، کە لە ماراسۆنی بەرلین ٢٠٢٢ تۆمارکرا.
ڕیکۆردی کیپچۆگی ٢ کاتژمێر و ١ خولەک و ٣٩ چرکە بوو.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە