ژنانی ئەفغانستان لە کابۆل پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکەنەوە
پەیامی کورد ... ژنانی ئەفغانستان لە کابۆل پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکەنەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ژنانی ئەفغانستان لە کابول پەیامێکی هۆشداری دەدەن و ڕایدەگەێنن : ئەگەر یاسا دژ بەرییەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان هەڵنەوەشێندرێتەوە، بە جل و بەرگى پیاوانەوە دەردەکەوین
تاڵیبان هاوشێوەى زۆرینەى دەسەڵاتە ئیسلامییە تووندئاژۆکانى دونیا لەوانیش باوکە ڕۆحییەکەى واتە کۆمارى ئیسلامى، دژى ژنانە و هەموو یاساکانیان نامرۆڤانەیە
هەر بۆ ئەمەش کۆمەڵێک ژن لە کابول هۆشدارییان داوەتە تاڵیبان ئەگەر یاسا دژە مرۆڤانەکانیان و دژ بە ژنەکان هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوە بە جل و بەرگى پیاوانەوە دەردەکەون!
چوونکە تاڵیبان خۆى کێشە و تەنگى پێ هەڵچنراوە بەوەى ژن جلوبەرگى پیاوانە لەبەر بکات و ئازاد بێتە دەرەوە!
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە