ژنی یەکەمی دۆناڵد ترامپ بە شێوەیەکی گومانئاوی کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... ژنی یەکەمی دۆناڵد ترامپ بە شێوەیەکی گومانئاوی کۆچی دوایی کرد
ئیڤانا ترامپ ژنی یەکەمی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە تەمەنی ٧٣ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی " ترووث سۆشیاڵ " دا نووسی زۆر خەمبارم کە بە ئارەزوومەندانی ئیڤانا ڕابگەێنم کە ئە لە ماڵەکەی لە نیۆیۆرک کۆچی دوایی کردووە .
بنەماڵەکەی ترامپ یش لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند ، ئیڤانا لە دەستی کۆمۆنیسم هەڵهات و لە باوەشی ئەمریکا پەنای گرت ، ئەو بە منداڵەکانی فێری سەخی بوون و دڵ فراوان ، مێهرەبانی و ئیرادە کرد . ئیڤانا لە دەورانی حکوومەتی کۆمۆنیستی چێک سلۆڤاکیا لە دایک بووە و گەورە بووە .
لە پەیامەکەی دۆناڵد ترامپ و هەروەها لە بەیاننامەی بنەماڵەی ترامپدا ئاماژە بە هۆکاری مردنی ئیڤانا نەکراوە ، بەڵام ووتوبێژی پۆلیس ووتوویەتی کە لاسەی ئیڤانا یان لە سەر قادرمەکانی باڵەخانەی شوێنێ ژیانی دۆزیوەتەوە .
نیۆیۆرک تایمز یش هەروەها لە زاری بەرپرسانی پۆلیس کە ناویان ئاشکرا نەکراوە نووسیویەتی کە پطدەچێت ئیڤانا لە شێوەیەکی لەناکاو لە قادرمەکان کەوتبێتە خوارەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە