ژنێکی بانەیی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بریندار بوو

پەیامی کورد    ...  ژنێکی بانەیی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بریندار بوو

ژنێکی خەڵکی بانە بە ناوی مریەم غەفووری،لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو.

ڕۆژی هەینی ١٣ی مارس ، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی مریەم غەفووری، لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو کە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تەورێز کراوە.

شایانی باسە بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ، بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان ژن بوون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە