ژنێکی بەندکراوی سیاسی کورد بە شێوەی مەرجدار ئازاد دەکرێت

پەیامی کورد     ...    ژنێکی بەندکراوی سیاسی کورد بە شێوەی مەرجدار ئازاد دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شاناز (بێریوان) سادقی‌فەر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئۆرمیە ، پاش ڕەزامەندی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە، لەگەڵ داخوازی ئازادی مەرجداری ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی ئۆرمیە ، ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٩، حۆکمی ١٥ سآڵ بەندکرانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ ٥ ساڵ و ڕۆژێک کەم کرابووە.

ئەو هاووڵاتییە ژنە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئۆرمیە وە بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە تۆمەتی ''ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٩، ئایناز زارع ، کچی شاناز سادقی‌فەڕ، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی لە ڕێگای یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لەلایەن لقی ١ی دادگای کەیفەری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی ئۆرمیە ، بە ٥ سآڵ زیندانی مەحکووم و پاش نارەزایەتی ئەو زیندانییە سیاسییە بەو حوکمە ، حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی ئۆرمیە ، بۆ ساڵێک زیندان کەم کرابووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەزی سآڵی ٩٩، ئایناز زارع، زیندانی سیاسی کورد لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، پاش ١٥ مانگ دەسبەسەری بە ئەژماردنی ماوەی دەستبەسەرکرانە پێشووەکەی، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لەو زیندانە ئازاد کرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش دەستبەسەرکردنیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئۆرمیە ڕاگویزرابوون و بۆ ماوەی دوو مانگ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوون.

خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، "شاناز سادقی ‌فەر" و "ئایناز زارع"، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئۆرمیە ڕاگوێزرابوون.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە