ژنێکی بەهایی بە ٥ ساڵ بەندکردن حۆکم و سزا دەدرێت

پەیامی کورد     ...   ژنێکی بەهایی بە ٥ ساڵ بەندکردن حۆکم و سزا دەدرێت

لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی  پارێزگای تاران، شارۆمەندێکی بەهایی بە ناوی«پەریسا سادقی» به تۆمەتی ئیدارەکردن و ئەندامیەتی لە کۆمەڵگەی بەهایی بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دا.

دادگای سەرەتایی بۆ ئەم شارۆمەندە بەهاییە، پێشتر لە لقی۲۸ی  دادگای ئینقلابی تاران به سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسه پێک هاتبوو.

بە پێ حوکمی دەرچوو لە دادگای سەرەتایی، پەریسا سادقیان بە تۆمەتی ئیدارە و ئەندامیەتی کۆمەڵگەی بەهایی و پڕوپاگەندە دژی نیزام و بانگەشەی دژ بە رابەری نیزام لە ڕێگەی بانگەشەکردن بۆ ئایینی بەهایی، بۆ شەش ساڵ زیندان، سزا درا. 

ئەم شارۆمەندە بەهاییە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستبەسەر کرا. 

لە دادگای پێداچوونەوە، سادقی لە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، ڕزگاری بوو و حوکمەکەی لە شەش ساڵ بۆ پێنج ساڵ گۆڕدرا.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە