ژنێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی دەبێتە یەکێک لە فەرماندەکانی ناسا
پەیامی کورد ... ژنێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی دەبێتە یەکێک لە فەرماندەکانی ناسا
ناسا و ئاژانسی بۆشائیگەری ئەورووپا دوو بۆشائیگەری بۆ سەفەر بۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی لە بەرپرسیاری "کرو-۷" ( Crew-7) ی کۆمپانیای سپەیس ئیکس یان هەڵبژارد کە بڕیار وایە " یاسەمین مۆقبلی " بۆشائیگەری بە ڕەچەڵەک ئێرانی ناسا ئەم بەرپرسیاریەتییە فەرماندەیی بکات .
بە پێی ڕاپۆەرتێک لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناسا یاسەمین مۆقبلی Jasmin Moghbeli بۆشائیگەری ناسا کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە و ئەندێریاس مۆگنسن Andreas Mogensen بۆشایی گەری ئەورووپا بە ڕیز وەکوو فرماندە و فڕۆکەوانی بۆشائیگەر لەم بەرپرسیارییەی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دا ئامادە دەبن
چاوەڕوان دەکرێت ئەم بەرپرسیارییە زووتر لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام نەبێت .
بڕیار وایە ئەم کارەی ( Crew-7) لە لایەن مووشەکی فاڵکۆن ٩ ( Falcon ۹) ی کۆمپانیای سپەیس ئیکس لە ناوەندی بۆشائیگەری کێنێدی ناسا لە فلۆریدا ئەنجام ببێت تاکوو هەردوو سەرنشینەکەی لەگەڵ بۆشائی گەرە جێگرەکان لە وێستەی بۆشایی یەک بگرن .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە