ژنێکی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی لە لایەن پۆلیسی دانیمارک ەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... ژنێکی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی لە لایەن پۆلیسی دانیمارک ەوە دەست بەسەر کرا
قەدەم خەیر حەقانی زادە لەلایەن پۆلیسی دانمارکەوە دەستبەسەر کرا
دوێنێ، دادگای "هیلرود"ی دانیمارک حوکمی دەستبەسەرکرانی "قەدەم خەیر حەقانی زادە" ی دەرکرد.
بە پێی زانیارییەکان ، سیروس عەزیزیزادە هاوژینی قەدەم خەیر لەم بارەیەوە ووتی قازی دادگا ڕایگەیاندووە تا کاتی ئامادەبوونی ئەندامانی دیکەی بنەماڵە بەمەبەستی دیپۆرتکردنیان، ئەو ئافرەتە دەبێت لە بەندیخانە بمێنێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، قەدەمخەیر حەقانیزاده پاش شەش ساڵ مانەوە لە دانمارک بە هۆی ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرییەکەی بە شێوەیەکی تۆوند لە هاوژین و منداڵە تەمەن یەک ساڵەکەی جیا کرایەوە و لەگەڵ دوو منداڵی دیکە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی کپنهاگ کران.
سەرەتا ئەم پەنابەرە لەگەڵ دوو منداڵەکەی ڕەوانەی ئێستامبۆل کران تا لەوێدا دیپۆرتی ئێران بکرێن بەڵام چوونکە ناوبراو هەوڵی خۆکۆژیی دا و خوێنێکی زۆر لێچوو دیسان گەڕێندرایەوە بۆ دانمارک.
قەدەمخەیر حەقانیزاده و بنەماڵەی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشانە و سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٥ داوای پەنابەری لە دەوڵەتی دانیمارک کردووە و پاش شەش ساڵ داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن دەوڵەتی دانیمارک ڕەت کراوەتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە