ژنێکی ڕووسی بەهۆی ئەوەی زێلێنسکی بە "قۆز" ناوبردووە، 500 دۆلار غەرامە کرا.

پەیامی کورد   ...  ژنێکی ڕووسی بەهۆی ئەوەی زێلێنسکی بە "قۆز" ناوبردووە، 500 دۆلار غەرامە کرا.

دادگایەک لە مۆسکۆ ئۆڵگا سلگینای ٧٠ ساڵە و دانیشتووی ڕووسیای بە تاوانی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بەهۆی بێناوبانگکردنی سوپای ووڵاتەکەی بە "گەنجێکی قۆز"، بە بڕی 40 هەزار ڕۆبڵ (490 دۆلار) غەرامە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک پۆست ، سلگینا ئەم قسانەی ساڵی ڕابردوو خستووەتە ڕوو و جگە لە بەرسەردا ووتنی رۆخساری زلێنسکی کە پێشتر لە پۆستی سەرۆککۆماری وەکوو کۆمێدیەنێک کاری دەکرد ووتبوو ئەو هەستێکی قسە خۆشی هەبوو .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە