ژنێکی ڕووسی ٨٠ ساڵ بە دەرزییەک لە مێشکیدا ژیاوە

پەیامی کورد   ...  ژنێکی ڕووسی ٨٠ ساڵ بە دەرزییەک لە مێشکیدا ژیاوە

دوای پشکنینی سی تی سکانی مێشکی ژنێکی تەمەن 80 ساڵ کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی دووری ڕووسیایە، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت کە بە درێژایی ژیانی بە دەرزییەکی سێ سانتیمەتری لە مێشکیدا ژیاوە.

پزیشکەکان پێیان وایە ئەم ژنە بووەتە قوربانی کوشتنی سەرکەوتوو نەبووی دایک و باوکی و ئەوانیش دەڵێن بەهۆی ترسی خراپتربوونی بارودۆخی دەرزیەکە دەرناهێنن.

بەشی تەندرووستی ناوچەی سەخالینی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: حاڵەتی لەم جۆرە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا شتێکی نامۆ نەبوون.

پێدەچێت دایک و باوکی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا بە دانانی دەرزییەکی سێ سانتیمەتری کچەکەیان بۆ ناو مێشکی کچەکەیان بکوژن و ئەمەش وایکردووە تا کۆتایی ژیانی بە دەرزییەکەوە لە سەریدا بژی.

"لەو کاتەدا شێوازێکی لەو شێوەیە بە ئامانجی شاردنەوەی بەڵگەکانی تاوانەکە بەکارهێندرا". لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا، برسێتی هەموو ڕووسیای گرتبووەوە و خەڵک لە هەژاریدا دەژیان.

لە ڕاگەیندراوی بەشی تەندرووستی ئەو ناوچەیە ئاماژەپێکراویشدا هاتووە: هەرچەندە دەرزییەکە چووەتە ناو بڕبڕەی چەپی دیواری مێشکی، بەڵام کاریگەری خوازراوی نەبووە و ئەم کچە لە ژیاندا ماوەتەوە. هەروەها نەخۆشەکە هەرگیز گلەیی لە سەرئێشەی نەکردووە کە بەهۆی ئەم برینەوە دروست بووە و مەترسی لەسەر نەبووە. لە ئێستادا باری تەندرووستی لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە