ژنێکی ڕۆژهەڵاتی بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پەیامی کورد ... ژنێکی ڕۆژهەڵاتی بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ژنێک خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا . بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی هەینی ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیزە " شعلە " نەجاڕی" خەڵکی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی یەوە خۆی کوشتووە.
لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی نۆڤەمبەر ، لاوێکی مەریوانی بە ناوی "فەرەیدوون باشتەک" کوڕی "یەحیا" و تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە