ژنێک دەبێتە سەرۆکی بەشی ئێران لە دەزگای هەواڵگری مووساد

پەیامی کورد   ...   ژنێک دەبێتە سەرۆکی بەشی ئێران لە دەزگای هەواڵگری مووساد

دەزگای سیخوڕی مووسادی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، دوو ژنی لە دوو پۆستی هەستیار لەم ڕێکخراوە دامەزراندووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ڕاگەێندراوێکی مووساد دا هاتووە ، بۆ یەکەیمین جار لە مێژوو ئەم دامەزراوەیە ژنێکی بە ناوی کورتکراوەی " ک " لە پۆستێکی هەستیاردا واتا " نووسینگەی ئێران " لە مووساد دامەزراندووە .

لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە ، ژنێکی دیکە بە ناوی کورتکراوەی " ئا " ش لە پۆستێکی گرینگ واتا سەرۆکی بەشی هەواڵگری " کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییەکان " دامەزراندووە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە