ژنە بەندکراوی سیاسی کورد مان لە خواردن دەگرێت

پەیامی کورد     ...   ژنە بەندکراوی سیاسی کورد مان لە خواردن دەگرێت 

موژگان کاووسی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت

مۆژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسی کورد، لە ڕۆژی یەکشەممەی ٢٦ی گۆڵانی ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٦ ی مەی ٢٠٢١  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە و دەسەڵاتی دادوەری لە بەرامبەر  چارەسەری پزێشکی دەستی بە مانگرتن لە خواردن گرتووە.

گرینگترین ناڕەزایی مۆژگان کاووسی هەڵوێستی دادوەرانە بۆ پێدانی مۆڵەت بە زیندانییەکان بەپێی بڕیاری دادوەری لەسەر چوارەمین دۆسیەی ڤیرووسی کۆرۆنایە.

مۆژگان کاوسی ئەکبەر لێکۆڵەر ، وەرگێڕ و لە باوەڕدارانی ئائینی یارسان ە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە