ژنە شاخەوانێکی کورد ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بە سەر شاخی ئێڤێرێست دا

پەیامی کورد     ...   ژنە شاخەوانێکی کورد ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بە سەر شاخی ئێڤێرێست دا

ژنە شاخەوانێکی کورد و خەڵکی خوراسان ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێست دا دەکات.

ژنە شاخەوانێکی کورد و خەڵکی خۆراسان بە ناوی “ئەفسانە حێسامی‌فەرد”، ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێستدا دەکات و سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ، ڕایگەیاندووە؛ بۆ ڕاهێنان و خۆئامادەکردن، دەچێتە شاخی دەماوەند لە نزیک شاری تاران و لە ڕاهێنانێکی یەک حەوتوویدا بەسەر شاخی دەماوەندا سەر دەکەوێت.

ناوبراو لەسەر گەشتەکەی بۆ شاخی ئێڤێرێست ڕایگەیاندووە؛ ئەم گەشتە شاخەوانییە ٤٥ ڕۆژ تاکوو دوو مانگ دەخاینێت بۆ ئەوەی کە بەسەر ئەو شاخەدا سەر بکەوێت.

جێی ئاماژەیە کە شاخی ئێڤێرێست ٨٨٤٧ میتر بەرزە و بەرزترین شاخی جیهانە لە ئاستی دەریادا کە لەنێوان ووڵاتانی چین و نیپال دا هەڵکەوتووە و ئەفسانە حێسامی‌فەرد یەکەمین ژنە شاخەوانی کورد لە خۆراسانە کە ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێست دا دەکات.
 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە