ژنە وەرزشوانێکی کرماشانی وەکوو ڕاهێنەری یانەی نیشتیمانی ئێران دیاری کرا
پەیامی کورد ... ژنە وەرزشوانێکی کرماشانی وەکوو ڕاهێنەری یانەی نیشتیمانی ئێران دیاری کرا
ژنە وەرزشوانێکی کرماشانی بە ناوی "پێگا زەنگنە" یەکێک لە باشترین وەرزشوانانی بواری کاراتای ژنان وەکوو ڕاهێنەری یانەی نیشتیمانی ئێران هەڵبژێردرا.
ئەو ژنە وەرزشوانە کوردە لە کێبڕکێی یارییەکانی ئاسیایی، جیهانی، پاڵەوانییەتی کاراتای ئاسیا، کاپی یانەکانی کاراتای ئاسیا، یارییەکانی هاوپەیوەندی ووڵاتانی ئیسلامی و کاپی یانەکانی کاراتای ئاسیا، ١١ میداڵی زێڕ، زیو و بڕۆنزی بە دەست هێناوە.
پێگا زەنگنە لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ لە شاری کرماشانە و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا، لە ژێر چاودێریی مریەم موشیری چالاکی خۆی لە بواری کاراتای دەست پێکردووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە