ژنە پەنابەرێکی کورد لە ڕێگای گەیشتن بە یۆنان گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد     ...   ژنە پەنابەرێکی کورد لە ڕێگای گەیشتن بە یۆنان گیانی لە دەست دا 

ژنە پەنابەرێکی کورد خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ جەڵتەی دڵی لێدا و گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی جوونی ٢٠٢١ بەرامبەر بە ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  ژنە پەنابەرێکی کورد بە ناسنامەی   “مێهری نەبی‌زاده” تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا. 

به ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهری نەبی‌زاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچی ۴ و ۷ ساڵانی لە ڕێگەی ووشکانی سنووری نێوان تورکیا و یۆنانەوە ، بەهۆی ڕۆیشتنی زۆر و ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو. 

لە شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۱۱ پەناخوازی کورد لە کاتی چوون بۆ ووڵاتانی ئەوروپی گیانیان لە دەست داوە که ۹ کەسیان خەڵکی سەردەشت بوون.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە