ژن و مێرێکی ئێرانی بە هۆی بازرگانیکردن بە ئاسەوارە مێژووییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... ژن و مێرێکی ئێرانی بە هۆی بازرگانیکردن بە ئاسەوارە مێژووییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان دەست بەسەر کران
بە پێ هەواڵ و زانیارییەکان لە سەر بازرگانیکردن بە شوێنەوارە کۆنەکان و ئاسەوارە مێژووییەکانەوە ژن و مێردێکى ئێرانى لە باشوورى کوردستان دەستبەسەر کران
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ى حوزەیرانی ٢٠٢١ى زایینى بڵاوى کردەوە: هێزهكانمان له بنكهی ئاسایشی تهوێڵه دوو تۆمهتباریان دهستبەسەر کردووە کە ٣ پارچە شوێنەوارى کۆنیان پێ بووە.
دوو تۆمهتبارهكه ژن و مێردن و فارسن و خەڵکى ئیرانن.
ئێستا دۆسیهی لێكۆلینهوهیان بۆ كراوهتهوه و لێكۆڵینهوهی زیاتریش ئەنجام دەدرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە