ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای (دلیڤەری) لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەنەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاووڵاتییان بە ڕێگەی " دلیڤەری " لە ٢٤ کاتژمێری شهو ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت.
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر ئەمڕۆ هەینی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای " دلیڤەری " لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاووڵاتییانی خۆشەویست بە ڕێگەی " دلیڤەری " لە ٢٤ کاتژمێری شهو و ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت".
٣٠ی مانگی ئازار لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆرۆنا کۆبوەوە و بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا بڕیاردرا کافتریا و یانە و چێشتخانە و خزمەتگوزارییەکان، ئەوانەی رێگەپێدراون لە ٠٦:٠٠ی بەیانی تاوەکوو ٠٩:٠٠ی شەو، پێویستە ئەگەر شوێنی دەرەوەی هەبێت لە شوێنی کراوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن، لەکاتی نەبوونی شوێنی کراوە، واتە باخچە و پارک، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی مێزەکانیان بەتەواوەتی سنووردار بکرێت و بۆشاییەکی تەواو لەنێوان میوانەکانی هەبێت و پەنجەرەکانی بکاتەوە بۆ هەوا گۆڕکێ، دەشبێت ماسک ببەستن.
هەروەها بڕیاردرا بە داخستنی تەواوی هۆڵی بۆنەکان و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان و شانۆکان، هەروەها هۆڵەکانی وەرزش، تەنانەت لەناو هۆتێلەکان و شوێنە گشتییەکان.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە