ژینگەوانێکی خەڵکی کرماشان سزای سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا
پەیامی کورد ... ژینگەوانێکی خەڵکی کرماشان سزای سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا
"بروومەند نەجەفی" ژینگەپارێزێکی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ئەم هاووڵاتییە لە "مانگی جۆزەردانی ۱۳۹۹"دا لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ کەسانێک کە بە نیازی ڕاوی نایاسایی لە ناوچەی بێستون بوون، ڕاوچییەکی کوشتووە.
ڕێکخراوی پاڕاستنی ژینگە لە کاردانەوەیەکدا بەم هەواڵە رایگەیاندووە، گشت ڕیگا یاساییەکان بۆ بەدواداچوونی دوسییەی ئەم ژینگەوانە دەگرنە بەر.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە