ژینگەوانێک خەڵکی پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا
لە درێژەی دەست بەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لەم دواییانەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ساڵار ساڵحی" خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کراوە.
ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە ماڵی ساڵار ساڵێحی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی بێ ئەنجام بووە و دیارە لە مافی پارێزەر گرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.
"هەر لەم پەیوەندییەدا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا "ئارمان ئەسەدی خەڵکی دیواندەرە و "سەلاح حسێن پەناه" خەڵکی بانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە