ژێر زەوینەکانی دیمەشق حەشارگەیەکی ئەمن بۆ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی درووستکراوی ئێران
پەیامی کورد ... ژێر زەوینەکانی دیمەشق حەشارگەیەکی ئەمن بۆ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی درووستکراوی ئێران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ یەکسەممە ٢ی جووڵای ٢٠٢٢ چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە حێزبۆڵلای لۆبنان هەڵکۆڵینی حەشارگەگەلی ژێرزەوینی لە بنکەیەکی سەربازی کۆن کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی بەشار ئەسەد ەوە بۆ راهێنانی هێزە هەواڵگرییە ئاسمانییەکانی کەلکی لیوەردگیرا دەست پیکردووە .
لە ڕاپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریادا هاتووە کە ئەم بنکەیە لە ناوچەی " خەربە الوەرد " لە نزیکی ناوچەی " سەیەدە زەینەب " لە باشووری پایتەختی سووریادایە و حێزبۆڵلا لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لەوێ جێگیرە .
حێزبۆڵلا جگە لە شاردنەوەی هەندێک لە کەل و پەلە سووک و قورسە سەربازی و نیزامییەکانی خۆی لەو ناوجەیە ، ژمارەیەک لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی درووست کراوی ڕژیمی ئێرانی لە ترسی بە ئامانج گرتنی لە لایەن فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی یەوە لە ژێرزەوین گەلی ئەو بنکەیەدا شاردووەتەوە .
هەروەها ئەم ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێ کە بڕیار وایە ئەو بار و کەل و پەلە چەکی و تەقەمەنی و پارچەی درووستکراوی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کە پێشتر لە فڕۆکەخانەی تی - ٤ لە ناوەەندی شاری حۆمس و فڕۆکەخانەی سەربازی دیماس لە ناوەندی ڕۆژئاوای دیمەشق چووبووە سووریا بۆ ئەم پەناگە و حەشارگە نوییە ڕابگویزرێن .
فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی تاکوو ئێستا چەندین جار سایتگەلی حێزبۆڵلا و میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێران و ژمارەیەکی زۆر لە زاخەگەلی چەک و تەقەمەنی ئەوانیان کردووەتە ئامانج
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە