ژەنڕاڵێکی ئیسرائیلی هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕادەگەینێت

پەیامی کورد    ...   ژەنڕاڵێکی ئیسرائیلی هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕادەگەینێت

" تاڵ کالمەن " بەڕێوبەری ئیدارەی ستراتیژیکی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ووتوێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی بەحرەینی کە لە جۆری خۆیدا ئەمە یەکەمین جار بەم شێوەیە هاتوەتە ئاراوە ، هەرەشەی گرتنە بەری ڕێگە چارەی سەربازی و نیزامی لە بەرامبەر ئێران دا ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک کالمەن ئێران ی بە گەورەترین چاڵێنجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتێکی جیهانی ناو برد و ڕایگەیاند : " ئەم بابەتە نە تەنیا ئیسرائیل بەڵکوو هەموو ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کە ئارەزوومەندی ئاشتین کردووەتە ئامانج . یەکێک لە ئامانجەکانی ئێران ، لە ناو بردنی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی جۆگرافیایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە .

کاڵمەن بە ئاماژەدان بە پەرەپێدانی توانای نیزامی و سەربازی ئێران لە ناوچەکە ، لە بەرامبەر دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە زەڕادخانەی ئەتۆمی کە بەم هۆیەوە ئەو بووەتە هۆی ڕکابەری ئەتۆمی لە ناوچەکە هۆشداری دا و ڕایگەیاند : ئێمە داواکاری دەرگیری و شەڕ نین و باوەڕمان بە ڕێگە چارەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هەیە . بەڵام ئەگەر ئەم ڕێگە چارەیە شکست بهێنێت ئەوە ناچار دەبین ڕێگە چارەیەکی نیزامی نێودەوڵەتی بگرینە بەر .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە