ژەنڕاڵێکی ئیسرائیلی : یەحیا سنوار دەبێ تێرۆر بکرێت
پەیامی کورد ... ژەنڕاڵێکی ئیسرائیلی : یەحیا سنوار دەبێ تێرۆر بکرێت .
چەند کاتژمێر دوای ئەوەی کە ئاڤیۆ کووخاوی سەرۆکی کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی ئێسرائیل لە دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا ووتی کە دەرفەتێکی مەعققول بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی دیکە لە غەززە لە داهاتوودا لە بەردەست دایە ، ئاهاروون حلیوا سەرۆکی پێشووی بنکەی ئۆپراسیۆنەکان لە ئەرتەشی ئیسرائیل کە لەم دواییانە وەکوو سەرۆکی بنکەی هەواڵگری و زانیاری سەربازی هەڵبژێردراوە ووتی " یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە غەززە مەحکووم بە مردن ە ".
بە پێی ڕاپۆرتێک حلیوا لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحاروونووت لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە هۆکاری تێرۆر نەکردنی سنوار لە دوای دەرکەوتنی ئەم دواییەی لە غەززەدا ووتی : " لە دوای ڕوودانی ئاگربەس بە نێوەندگیری میسڕ و ئەمریکا ، دۆخەکە ئاڵۆزتر و دژوارتر بووە و دەبێ بڕیارێک دەربارەی بەهای ئەم جۆرە هەنگاوە بگیرێتە بەر بەڵام ئەگەر پرسیار لە من دەکەن کە ئایا سنوار مەحکووم بە مردن ە دەبێ بڵێم بەڵێ " .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە لە بیروڕای ئەو هاوێشتنی مووشەک لە غەززە لەم دەورەی دواییەدا هۆکارێک لە سەر بێهیوایی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییە بوونی نییە بەڵکوو بەردەوامی ئەو ئۆپراسیۆنەیە ، ووتی : ئەگەر پێویست بە هێرشێکی دووبارە لە ماوەی یەک ڕۆژ یا خود دوو ڕۆژ هەبێت ، من فەرمانی گورزی تووندتر و قورستر دەردەکەم " .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە