ژەنڕاڵ ە خانەنشین کراوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە تەندرووستی ڕۆحی و ڕەوانی بایدن هۆشداری دەدەن
پەیامی کورد ... ژەنڕاڵ ە خانەنشین کراوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە تەندرووستی ڕۆحی و ڕەوانی بایدن هۆشداری دەدەن .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان زیاتر لە ١٢٠ کەس لە ژەنەڕاڵە خانەنشین کراوەکان لە نامەیەکی سەرکراوەدا سابەرت بە دۆخی ڕۆحی و ڕەوانی سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا و هەروەها سیاسەتی دەوڵەتی حۆکمڕانی ئەوان هۆشداری یان دا و نیگەرانی خۆیان دەربڕی .
ئەوان لەم نامەیەدا جەختیان کردەوە کە بایدن دەبێ توانایی ئەوەی هەبێت بە خێرایی بڕیارگەلێکی ڕێک و پێکی ئەمنییەتی نیشتیمانی لە هەر دۆخ و هەر کاتێکدا بگرێتە بەر پەسەندی بکات بەڵام وا پێدەچێت کە ئەو ئەم جۆرە توانمەندی و قابیلیەتەی نیە
هەروەها دەیلی مەیل بڵاوی کردووە ژەنەراڵە خانەنشین کراوەکانی ئەمریکا، نامەیەکی کراوەیان بۆ بایدن نووسیوە و تیایدا گومانیان لە عەقڵی بایدن دەڕبڕیوە و گوتویانە بە ساختەکاری، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکای بردووەتەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە