ژەنەراڵی پلە باڵای ئەمریکی : پێگە و بنکەکانمان لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات زیاد دەکەین .
پەیامی کورد ... ژەنەراڵی پلە باڵای ئەمریکی : پێگە و بنکەکانمان لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات زیاد دەکەین
بوودجەی نوێی پێنتاگۆن لە کۆنگرەی ئەمریکا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت
باڵاترین بەرپرسی سەربازی ئەمریکی ڕۆژی سێشەممە بە کۆنگرەی ئەمریکای ووت ئەم ووڵاتە دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا بە دوای زیادکردنی بنکە و پێگەکانی خۆیان لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتە ، بەڵام لە جیاتی هەناردنی هێزی هەمیشەیی ئەوان بە شێوەی گەڕان بۆ ناوچەکە بنێرێت .
ژەنەراڵ مارک میلی سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەش ، ووتی تێچووی بنکە و پێگەکان دەکرێت لە ڕێگای ووڵاتانێکەوە دەستەبەر بکرێت کە دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا زیاتر ببن هەروەها پۆڵەندا و سێ ووڵاتی دراوسێ لەگەڵ دەریای باڵتیک " لێتۆنی ، ستۆنی و لیتوانیا " لۆئید ئاستین ، وەزیری بەرگری ، یش بە کۆنگرەی ووت هەرجۆرە هەوڵدان بۆ گەشەدانی ئەمنییەت لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی " پڕۆژەیەک کە لە حاڵی ئەنجامدانە " کە لە دانیشتنی ناتۆ لە مانگی جوون پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بوودجەی پێشنیارکراوی بەرگری خۆی بۆ ساڵی داهاتووی دارایی بۆ کۆنگرە نارد . ئەم بوودجە ٨١٣ میلیارد دۆلاری یە نزیک بە ٦٠ میلیارد دۆلار زیاتر لەو بڕیەیە کە ئەو ساڵی پێشوو داوای کردبوو .هەروەها زۆرترین بوودجەی ئەمریکا لە کاتی شەڕی جیهانی دووهەمەوە تاکوو ئێستایەو تەنانەت بەرزتر لە داواکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووە .
چاوەڕوان دەکرێت کە کۆنگرە نە تەنیا ئەم بوودجەیە پەسەند بکات کە تەنانەت ئەویش زیاتر بکات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە