ژەنەراڵ مەکێننزی: هێزی مووشەکی ئێران گەورەترین مەترسی بۆ ئەمنییەتی ناوچەکەیە
پەیامی کورد ... ژەنەراڵ مەکێننزی: هێزی مووشەکی ئێران گەورەترین مەترسی بۆ ئەمنییەتی ناوچەکەیە
فەرماندەی سێنتکام ڕایگەیاند کە ئێران زیاتر لە ٣ هەزار مووشەکی بالێستیکی لە جۆرەها شێوە هەیە کە هەندێک لەوان دەتوانن تاکوو تەلئەڤیڤ بگەن .
ژەنەڕاڵ مەکێننزی ، فەرماندەی کۆمیتەی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و ئاسیای ناوەندی " سێنتکام" ئیسرائیلی هاندا تاکوو هاوپەیمانانی خۆی لە ناوچەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران ، لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی لێکبداتەوە .
مەکێننزی سێشەممە ١٥ی ئەم مانگە ووتی لە ماوەی ٥ تاکوو ٧ ساڵی ڕابردوو تێچوویەکی زۆری لە بەرنامە مووشەکییەکەی خۆی خەرج کردووە و مووشەکگەلی بالێستیکی درووستکراو کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی یان هەیە .
ئەو هۆشداریدا کە بۆردی ئەم مووشەکانە دەتوانێ تاکوو شای تەل ئەڤیڤ بگاتە ئیسرائیل ، بەڵام " هێشتا هیچ یەکیان ناتوانن بگەنە ئەورووپا ".
مەکێننزی کە لە دانیشتنی " کۆمیتەی دەزگای سەربازی " سێنای ئەمریکا قسەی دەکرد ووتی : یەکگرتنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل لەگەڵ هاوپەیمانانی ناوچەیی ئەو ووڵاتەی بە هەنگاوێکی گەورە لە زیادکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە و هاوکاری ووڵاتانی عەرەبی ئەندامی سێنتکام لەگەڵ ئیسرائیل ناو برد .
ئەو ووتی هەموو ووڵاتانی ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەی ئێران دان و دەیانەوێت کە بتوانن لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانە بەرگری لە خۆیان بکەن . ئەو ووتی ئەم هەڕەشانە بە شێوەی گشتی هەرەشەگەلی ئاسمانی یە کە هۆکاری ئەوە بەرنامەگەلی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران و مووشەک گەلی بالێستیکی و کرووز ی ئەم ووڵاتەیە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە