ژەنەڕاڵی ئەمریکی : ئێران هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئێمە لە ناوچەکەیە " ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین لەوانەیە بکێشێنرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵی ئەمریکی : ئێران هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئێمە لە ناوچەکەیە " ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین لەوانەیە بکێشێنرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
" ژەنەڕاڵ ئێریک کۆرلا " بەربژێری جێگربوونی " کۆنت مەکێننزی " فەرماندەی کۆمیتەی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " سێنتکام " بەرامبەر بە ئەندامانی سێنای ئەم ووڵاتە هۆشداریدا کە ئەگەر ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆکراین ، دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیربوونی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەش سووریا کۆتایی پێ بێت بەڵام سەرەڕای ئەمانە ئێران بەردەوام هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆرلا هەروەها بە کۆمیسیۆنی هێزە چەکدارەکان لە سێنای ئەمریکا هەواڵیدا کە چین لە حاڵی پەرەپێدانی هێزی خۆی و خەرجکردن لە ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەوانەش ووڵاتانێکن کە ئەمریکا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی چالاکی گەلی تووندڕەوان لە ئەفغانستان پێویستیان بەوانە .
ئەو لە دانیشتنی گوێگرتن کۆمیسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە سێنای ئەم ووڵاتە دەربارەی بەربژێربوونی فەرماندەیی سێنتکام ووتی : ئەمریکا لەگەڵ دەورانێکی نوێ لە پێشبڕکێی ڕابۆردی لەگەڵ چین و ڕووسیا بەرەوڕووە کە تەنیا گرێدراوی ناوچەیەکی جۆگرافیایی نابێت بەڵکوو هەتاکوو ناوچەی بەرپرسیاریەتی " فەرماندەیی ناوەندی " یش دڕیژە دەکێشێت . لەو ڕاستایە کە ئەمریکا گرینگی بە پێشبڕکێ لەگەڵ چین داوە دەبێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا چالاک بمێنینەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە