ژەنەڕاڵی ئەمریکی : ژمارەی هێزە تایبەتییەکانمان لە جیهان گەیشتووەتە خوارترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە
پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵی ئەمریکی : ژمارەی هێزە تایبەتییەکانمان لە جیهان گەیشتووەتە خوارترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە .
ژەنەڕاڵ ڕیچارد کلارک " فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە واشینتۆن ڕایگەیاند کە ژمارەی هێزە تایبەتییەکانمان لە جیهان گەیشتووەتە خوارترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە الجزیرە ، ئەم ژەنەڕاڵە لە بەڵگەیەک کە لە میانەی دانیشتنی گوێگرتنی بەرامبەر لەگەڵ کۆمیتەی هیزە چەکدارەکان لە سێنای ئەمریکا بڵاو کردەوە ووتی : ئەمڕۆ نزیکەی ٥ هەزار سەرباز بەرپرسیاری تایبەت لە ٦٢ ووڵاتی جیهانمان هەیە .
بە پێی ئەم بەڵگەیە ، ئەم ژمارەیە ١٥٪ لە چاوی ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە کەمترین ڕێژەی داتا هەژمار دەکرێت .
کلارک هەروەها ڕایگەیاند : هیزە تایبەتییەکانی ئەمریکا کە بریتین لە کڵاو سەوزەکان ، یەکەی تایبەتی هیزی دەریایی ئەمریکا بەناو بانگ بە " نیڤی سیڵز " و یەکەگەلی چەکدارانی دەریایی و ئاسمانی دەبن ، بە پێی ستراتیژی نیزامی و سەربازی ئەمریکا کە لە دوای ٢٠ ساڵ تێکهەڵچوون لە دژی تووندڕەوانی ئیسلامی داڵدەی خۆی لە سەر چین و ڕووسیا داوە لە ئاسیا زیاتر تەرکیز دەکەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە