ژەنەڕاڵی پلە باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند : سوپای قودس تێرۆریستە ، نابێ لە لیستەکە بێتە دەرەوە
پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵی پلە باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند : سوپای قودس تێرۆریستە ، نابێ لە لیستەکە بێتە دەرەوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند لەم بارەیەوە هیچ قسەیەک ناکات .
ژەنەڕاڵ مارک میلی ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ، دوێنێ شەو ڕایگەیاند و ووتی ئەو پالپشتی لە دەرهێنانی هێزی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییە بیانییەکان ناکات . ئەم هێزە کە بە " سوپای قودس " بەناوبانگە و لە ساڵی ١٩٩٨ تاکوو ٢٠٢٠ لە ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵ قاسم سلێمانی بوو بەرپرسیاری ئۆپراسیۆنی سنوورە دەرەکییەکانی سوپا یە .
ژەنەڕاڵ میلی کە لە کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی مەجلیسی سێنا شەهادەتی دەدا ووتی : " من لەو باوەڕەدام کە هیزی قودسی سوپای پاسداران ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و پاڵپشتی دەرهێنانی ئەوان لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان نیم ."
ووتەکانی ئەم ژەنەڕاڵە باڵایە لە حاڵێکدایە کە دەوترێت دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان لە داواکارییەکانی ئێران لە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بووە . ئەم دواکارییە ئەم ڕۆژانە لە کەشی سیاسی ئەمریکا خراوەتە بەر باس و هەندێک ڕۆخسارگەلی حیزبی دیمۆکرات ووتوویانە ئەگەر زیندوو کردنەوە پابەند بەوە بێت ڕەزامەند بە ئەنجامدانی ئەم کارەن ، هەرچەندە چاوەڕوان دەکرێت دژایەتی تووند لە دژی ئەوان نە تەنیا لە حیزبی کۆماریخواز کە تەنانەت لە حیزبی دیمۆکرات یش ئەنجام بدرێت
بەڵام خاڵی گرینگ لێرەیە کە " هیزی قودس " و سوپای پاسداران " وەکوو دوو هێزی خیاواز لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییە بیانییەکان دایە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە