ژەنەڕاڵ مەکێنزی " : ئەگەر شەڕێک لەگەڵ ئێران ڕووبدات ماوەی یەک ساڵ درێژەی دەبێت
پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵ مەکێنزی " : ئەگەر شەڕێک لەگەڵ ئێران ڕووبدات ماوەی یەک ساڵ درێژەی دەبێت
ژەنەڕاڵ "کێنت مەکێنزی" فەرماندەی سێنتکام، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا وتوویەتی ئەگەر ڕێژیمی ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکەن ئەوە شەڕێکی خوێن ئاوی ڕوو دەدات کە ماوەی یەک ساڵ درێژەی دەبێت هەرچەند ئامریکا لەو شەڕەدا زیانی وەبەر دەکەوێت بەڵام لە کۆتاییدا سەر دەکەوێت.
"ڕابین ڕایت" ڕۆژنامەنووس و شڕۆڤەکاری ناسراوی ئەمریکی لە ووتارێکدا کە لە حەفتەنامەی "نیۆیۆرکـ"ـدا بڵاو کراوەتەوە قسەکانی "مەکێنزی" و تواناییه مووشەکەکانی ڕێژیمی ئێران و شەڕی شیمانەکراوی لەگەڵ ئەو ڕێژیمەی لێکداوەتەوە.
"مەکێنری" جەختی کردووەتەوە کە توانا ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی تاران تەنیا مەترسییەک نییە کە لەلایەن ئەو ڕێژیەوە هەڕەشەی پێ لە جیهان دەکرێ؛ بەڵکوو مووشەکەکانی لە ئێستادا بە هەڕەشەيەکی خێراتر لە چەکی ئەتۆمی هەژمار دەکرێن .
ناوبراو باسی لە هێرشی ڕێژیمی ئێران بە ١١ مووشەکی بالستیک بۆ سەر بنکەی "عەینولئەسەد" لە کردووە و وتوویەتی ڕاکێت و مووشەکەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ئەو چەند دەیەدا زۆر ناڕێک بوونه و لەو هێرشانەدا ئەو شوێنەی کە مەبەستیان بووە نەیان پێکاوە.
سوپای پاسداران دوو ساڵ بەر لە ئێستا ، لە تۆڵەی کوژرانی "قاسم سلیمانی"، فەرماندەی پێشووی هێزی قودس بە مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەی "عەین ئەسەد" شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا.
فەرماندەی سێنتکام باسی لەوەش کردووە ئێستا ئەوان ناتوانن بەشێوەی کاریگەر لە سەرتاسەر و قووڵایی ناوچەکەدا هێرش ئەنجام بدەن بەڵام دەتوانن هێرشی قورستر بەڕێوە ببەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە