ژەنەڕاڵ کۆنت مەکێنزی : مەترسییە مووشەکییەکانی ئێران زیاترە لە مەترسییە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵ کۆنت مەکێنزی : مەترسییە مووشەکییەکانی ئێران زیاترە لە مەترسییە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە
ژەنەڕاڵ کۆنت مەکێنزی فەرماندەی کۆمیتەی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە جارێ مەترسییە مووشەکییەکانی ئێران زیاترە لە مەترسییە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە . بە باوەڕی ئەو ئێران دەتوانێ بە هاوێشتنی هاوکاتی زۆرێک لە مووشەک گەل دوژمنانی خۆی بێ دەست و پێ بکات . بە ووتەی سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ، بەرنامە مووشەکییەکەی تاران هێزی ڕابۆردی باڵا و بەرزی بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەخشیوە .
کۆنت مەکێنزی ووتی کە حکوومەتی ئێران لە ئێستادا خاوەنی گەورەترین دامەزراوەی ناسێندراوی ژێرزەوینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لەوانە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی خۆی کەلک وەردەگرێت ، بە ووتەی ئەو داڵان گەلی ژێر زەوینی ڕژیمی ئێران تاکوو ٥٠٠ مەتر قووڵایی یان هەیە و هەندێکیشیان چەندین کیلۆمەتر پانتایی و درێژایی یەکەیەتی و خودی ڕژیمی ئێران ئەوانە بە " شارۆچکەگەلی مووشەکی " ناو دەبات .
بە ووتەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ، کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی هەزاران مووشەکی بالێستیکی یە کە توانمەندی کردنە ئامانجی لە ٢ هەزار کیلۆمەترەوە لە هەر ڕاستایەکەوە بۆ سەر ووڵاتانی وەک هێند ، چین ، ڕووسیا ، یوونان ، ئەورووپای ناوەندی و شاخی ئەفریقیا و هێرش کردنی هەیە .
بە ووتەی مەکێنزی حکوومەتی ئێران هەروەها خاوەنی سەدان مووشەکی کرووز ە کە دۆزینەوەی ئەوانە لە ڕێگای ڕادار و سەتەڵایت ەوە سەخت و دژوارە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە