ڤاتیکان سەبارەت بە ئۆکراین پێشنیاری نوێ بۆ ئاشتی دەخاتەڕوو

پەیامی کورد   ...  ڤاتیکان سەبارەت بە ئۆکراین پێشنیاری نوێ بۆ ئاشتی دەخاتەڕوو

وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان رایگەیاند، پێویستە ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکراین دابین بکرێت، بەڵام ئەو پێیوایە کە ئاسۆی ئەگەری قبووڵکردنی چارەسەری ئاشتیانە لە ئێستادا بوونی نییە، هاوکات ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری راگەیاند.
کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان لە میانەی چالاکییەکی گشتی دا کە دوێنێ چوارشەممە لە شاری ئودین لە باکووری ئیتاڵیا ڕێکخرابوو ڕایگەیاند : "هیوایەکی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین واتا دەبێت بەردەوام بین لە پێشکەش کردنی چارەسەری ئاشتیانە، بەڵام من دەرفەتی گەورە نابینم بۆ قبووڵکردنی ئەم پێشنیازانە بۆ ئێستا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بن لە پێشکەش کردنی پێشنیارەکان بۆ ئاشتی، جگە لەوەش دەستپێشخەری تایبەت هەیە وەک دەست پێش خەری کورسی پیرۆز، کە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ڕایگەیاندوە". هاوکات ئامادەیی خۆشی بۆ نێوەندگیری راگەیاند.

دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ هەنگاریا لە ٣٠ی نیسانی ئەمساڵ دا، پاپا فرانسیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڤاتیکان لە ئەرکێکدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە