ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا داوایەک ئاراستەی سەرۆکی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک له ووڵاتهی کرد
پەیامی کورد ... ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا داوایەک ئاراستەی سەرۆکی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک له ووڵاتهی کرد
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا داوای لە سەرۆکی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک له ووڵاتهكهیدا کرد، هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی سوپای ڕووسیا هەموو ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی کە پێویستیانە بۆ شەڕکردن لە ئۆکراین بەدەست بهێنێت.
ڤلادیمیر پووتین لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ "ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی تولا"، رایگهیاند، "شەڕی رووسیا لە ئۆکراین لە چوارچێوەی هەوڵێکی مێژووییدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادەڕۆیی زلهێزە ڕۆژئاواییەکان لەسەر کاروباری جیهانی".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەرکی سەرەکی کە پێویستە بێتە ئەولەویەتەکانی كۆمپانیاكانی سەربازی، دابینکردنی هەموو ئەو چەک و کەرەستە و تەقەمەنی و پێویستانهیه بۆ یەکەکان و هێزەکانی هێڵی پێشەوە، کە پێویست یانە بە بڕی پێویست و به کوالێتی بە زووترین کات".
سهرۆكی ڕووسیا ئاماژەی بە گرینگی باشترکردنی تایبەتمەندی تەکنیکی ئەو چەک و کەلوپەلانە كرد كه كۆمپانیاكان بۆ سهربازانی ووڵاتهكهی دابینی دهكهن و داوای باشتركردنی كرد.
سوپای ڕووسیا له ٢٤ی مانگی 2٢ی ئهمساڵهوه هێرشی بۆ سهر ئۆكراین دهستپێكردوه، له قۆناغی سهرهتادا نزیكهی نیوهی خاكی ئۆكراین ی داگیركرد، بهڵام دواتر له چهندین ناوچه كشایهوه و تاوهكوو ئێستا رووبهڕووی سوپای رووسیا و ئۆكراین بهردهوامی ههیه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە