ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا داوای لە " بریکس " کردووە تاکوو لە دژی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکاری کرێملین بکەن .

پەیامی کورد    ...   ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا داوای لە " بریکس " کردووە تاکوو لە دژی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکاری کرێملین بکەن .

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران وولامی ئەرێنی بە ڕووسیا دا و ڕایگەیاند : ئامادەین هەموو زەخیرەکانی ووزەی خۆمان بخەینە بەر دەستی " بریکس "

بەرازیل ، ڕووسیا ، هێند ، چین و ئەفریقیای باشوور گرووپی هێزەگەلی تازە پێگەیشتووی ئابووری ، بریکس تەشکیل دەدەن . کۆماری ئیسلامی کە ئەندامی ئەم گرووپە نییە ، تەنیا بۆ ئەوە بەشدار دەبیت تاکوو سەرمایەی خەڵکی داماوی ئێران بکاتە دەستی وولاتی وەکوو حێزبی کۆمینیستی چین .

سەرۆککۆماری ڕووسیا داوای لە ووڵاتانی ئەندامی بریکس کە گرووپی هێزە ئابوورییە تازە پێگەیشتووەکان تەشکیل دەدەن کرد تاکوو لە بەرامبەر ئەو گەمارۆوە بێ وێنانەی پەسەند کراوە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە لە دژی مۆسکۆ – لە دوای هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر ئۆکراین و هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر شتێک کە " هەنگاوگەلی خۆپەرستانە " ناوی لێندراوە لەگەڵ کرێملین هاوکاری بکەن .

پووتین کە لە دانیشتنی ڤیدیۆیی بریکس دا قسەی کردووە بە ئاماژەدان بە گەمارۆوەکانی ڕووسیا و کاریگەرییەکانی لە سەر ئابووری جیهانی پشتڕاستی کردەوە : " تەنیا بە پێی هاوکاریگەلی سادیقانە و قازانجدار بۆ هەر دوو لایەنە کە دەتوانرێ ڕێگە چارەگەلێک بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دۆخی ئاڵۆز بە هۆی هەنگاوگەلی خۆپەرستانە و ناعاقڵانەی هەندێک لە ووڵاتان و ئەو زەرەر و زیانانەی کە ئەم هەنگاوانە بە ئابووری جیهانی گەیاندووە بەدواداچوونی بۆ بکرێت

دانیشتنی سەرکردەکانی بریکس ، بە میوانداری حێزبی کۆمینیستی چین لە پێکەن ، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێدەکات و مێحوەرەکەشی " پەرەسەندنی جیهانی " ڕاگەێندراوە


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە