ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین و سووریا گفتووگۆیان کرد

پەیامی کورد    ...  ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین و سووریا گفتووگۆیان کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەردپغان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەرامبەر بە پووتین ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادەی بەڕێوەبردنی دانیشتنی هاوبەشی نێوان ڕووسیا ، ئۆکراین و نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ئیستانبووڵ ە .

سەرۆککۆماری تورکیا جەختی کردەوە : ئانکارا هەروەها ئامادەی بەشداری لە سازوکاری ئەگەری چاودێری لە ئۆکراین ە لە ئەگەری دەوستکەوتنی مۆسکۆ و کییف بە ڕێکەوتنێک لەمبارەیەوە .

ئەو هەروەها لە سەر گرینگی دەستکەوتنی ڕێکەوتنی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە خێراترین کاتی پێویست هاوکات لەگەڵ گرتنەبەری هەنگاوگەلێک بۆ چارەسەرکردنی پاشهاتگەلی نێگاتیڤی شەڕ جەختی کردەوە .

ئەردۆغان هەروەها دەربارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕانەگەێندراوی تورکیا لە باکووری سووریا جەختی کردەوە کە : درووستکردنی ناوچەی ئەمن و پاک لە هەر جۆرە تێرۆریسم بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی سووریا تاکوو ئێستا دەستەبەرنەکراوە و درووست کردنی ناوچەی ئەمن لەم ناوچەیە " گرینگییەکی پێویست " بووە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە