ڤلادیمیر پووتین هۆشداری بەپەلە دەدات
پەیامی کورد ... ڤلادیمیر پووتین هۆشداری بەپەلە دەدات
ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند هەموو بڕیارێک دەربارەی هێرشی خێرا و بەپەلە لە ئەگەری هەڕەشەی ئەمنییەتی ڕابۆردی ڕووسیا گیراوەتە بەر
سەرۆککۆماری ڕووسیا هۆشداریدا کە ئەگەر کەسێک بیەوێت دەستوەردان لە دۆخی ئۆکراین بکات و ببێتە هۆی هەڕەشەی ستراتیژیک ، ئەوە هێرشێکی زۆر خێرا و بەپەلە وەردەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە متمانە دەدەین کە ڕووسیا ووڵامی هەموو چاڵێنج و هەڕەشەکان بە شێوەیەکی لە جێ دەداتەوە هەروا بووە و هەر واش دەبێت
سەرۆککۆماری ڕووسیا هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە خۆشەویستی بۆ ووڵات یەکێک لە گرینگترین بنچینەکانی دەوڵەتی ڕووسیا و گرینگترین بەها بۆ کۆمەڵگایە .
پووتین ووتی : یەکگرتن و هاوهەڵوێستییەکی لەم شێوەیە لە نێوان خەڵکدا بەهایەکی بەرزی هەیە و متمانە دەدات کە ڕووسیا بە قورسترین چاڵێنج گەل و هەڕەشەکان ووڵامێکی باش دەداتەوە و پێداگرانە توانای تێپەڕبوونی لەم تاقیکردنەوانەدا هەیە . هەموو کات بەم شێوەیە بووە و ئێستا ش هەر بەم شێوەیەیە .
سەرۆککۆماری ڕووسیا ووتی کە ئەگەر کەسێک بیەوێت لە دەرەوە دەستوەردان لە دۆخی ئۆکراین دا بکات و ببێتە هۆی هەڕەشەی ستراتیژیک ، ئەوەی لەگەل هێرش گەلیکی بەپەلە و زۆر خێرا بەرەوڕوو دەبنەوە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە