ڤلادیمیر پووتین ی سەرۆکی رووسیا لەبارەی جەنگی ئۆکراین هەڕەشە لە ووڵاتانی رۆژئاوا دەکات
پەیامی کورد ... ڤلادیمیر پووتین ی سەرۆکی رووسیا لەبارەی جەنگی ئۆکراین هەڕەشە لە ووڵاتانی رۆژئاوا دەکات
ڤلادیمیر پووتین" سەرۆکی روسیا لەبارەی جەنگی ئۆکراین ھۆشداری دەداتە ووڵاتانی رۆژئاوا و دەڵێت، ئەگەر رەوشی ئۆکراین تێکبچێت کاردانەوەیان توند دەبێت.
لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی شانگھای کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، "ڤلادیمیر پووتین" ڕایگەیاند، ووڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا، ئۆکراین وەک چەکێک دژی رووسیا بەکاردەھێنن، دەیانەوێت رووسیا پارچە بکەن.
پووتین ووتیشی، ئۆپراسیۆنەکانیان لە ئۆکراین بەباشی بەرێوەدەچێت و ئامانجی خۆی پێکاوە، ھەربۆیە پێویست بە گۆڕینی پلانی سەربازی ناکات.
سەرۆکی رووسیا جەختیشی کردەوە، لەوەی ئامانجیانە ھەموو ھەرێمی دۆنباس کۆنترۆڵ بکەن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە