ڤلادێمیر زێلێنسکی : پێویستمان بە بەرگری ئاسمانی زیاترە

پەیامی کورد  ...  ڤلادێمیر زێلێنسکی : پێویستمان بە بەرگری ئاسمانی زیاترە

ڤلادێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین لە لووتکەی نێودەوڵەتی ئاسایشی خۆراک کە لە کیێڤ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند کە پێویستیان بە بەرگری ئاسمانی زیاترە هەم بۆ پاراستنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی خۆراک و هەم بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا.

لەو لووتکەیەدا کە لە ئۆکراین بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆنفیدڕاڵی سویسڕا ئالان بێرسێت، سەرۆکوەزیرانی لیتوانیا ئینگریدا سیمۆنیت و نوێنەران و بەڕێوبەرە پلە باڵاکانی ووڵاتانی ئەورووپا بەشدارییان کرد.

لە لووتکەکەدا زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە کەم وکوڕییەکانی بەرگری ئاسمانی کارێکی خراپ نییە و ئاگاداری کردەوە کە سیستەمی ئاسمانی پێشکەوتوو هەیە و دەیانەوێت سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی باش دابین بکەن.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە