ڤلادێمیر پووتین : ئێمە داواکاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراین ین
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : ئێمە داواکاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراین ین
ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ووڵاتەکەی داواکاری کۆتایی هێنانی شەڕ لە ئۆکراین ە و کۆتایی شەڕ پێویستی بە ڕێگە چارەیەکی دیپلۆماتییە .
ئامانجی ئێمە سووڕاندنی چەرخی تێکهەڵچوونی سەربازی نییە ، بەڵکوو بە پێچەوانەوە کۆتایی پێهێنانی ئەم شەڕەیە . ئێمە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم بابەتە هەوڵ دەدەین و هەرچەندە هەر چی زووتر بێت باشترە .
پووتین ئەم قسانەی ڕۆژێک دوای ئەوە ئاماژە پێکرد کە " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا میوانداری لە " ڤلۆدێمیر زلێنسکی " سەرۆککۆماری ئۆکراین لە کۆشکی سپی کرد و پەیمانی پێ دا کە پاڵپشتیگەلی بەردەوام و بێ بڕانەوەی ئەمریکا بەردەوامی بدات
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە