ڤلادێمیر پووتین : ئێمە کودەتای چەکداریمان لەناو دەبرد / ڤاگنەرییەکان یان گرێبەستێک واژوو بکەن یان بچنە بیلاڕووسیا
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : ئێمە کودەتای چەکداریمان لەناو دەبرد / ڤاگنەرییەکان یان گرێبەستێک واژوو بکەن یان بچنە بیلاڕووسیا
ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند : لە ڕووسیاش کەسانێک هەن کە کردەوەی تاوانکارییان ئەنجامداوە کە بووەتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگا.
لە هەر حاڵەتێکدا کودەتای چەکداریمان لەناو دەبرد.
هەر ڕەشبەگیری و ئاژاوەگێڕییەک مەحکوومە بە شکست.
ڤاگنەرز دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا واژوو بکات یان بچێتە بیلاڕووسیا
یاخیبووان دەیانویست سەربازەکانمان یەکتر بکوژن و ئەمەش ئەوەیە کە ئۆکراین دەیویست.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە