ڤلادێمیر پووتین : ئەوە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بوون کە شەڕیان بەرپا کرد

پەیامی کورد   ...  ڤلادێمیر پووتین : ئەوە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بوون کە شەڕیان بەرپا کرد .

ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئاستانەی ساڵوەگەڕی ٢٤ی فێبریوەری و دەستپێکردنی " ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ئۆکراین ڕایگەیاند : " مۆسکۆ هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ئەم بابەتەی ئەنجام دا .

ئێمە سەبر و لێبووردەیی زۆرمان لە خۆمان نیشان دا بەڵام سێناریۆیەکی دیکە لە پشت پەردە و لە شاراوەیی دا خەریکی ڕوودان بوو .

ئێمە دەبێ لە هەڕەشەی نێئۆنازییەکان ڕزگارمان ببێت و هەر بەم هۆکارەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتمان دەست پێکرد .

ڕۆژئاوا لە حاڵی ئامادەسازی ئۆکراین بۆ شەڕێکی گەورە بوو ئەمڕۆ خۆیان دان بەم شتەدا دەنێن .

ئەمە ڕۆژئاواییەکان بوون کە شەڕیان دەستپێکرد و ڕووسیا تەنیا بۆ دامرکاندنەوەی ناچار و دەستەوداوێنی زۆر بوو .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە