ڤلادێمیر پووتین : سوپای ئۆکراین بووەتە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : سوپای ئۆکراین بووەتە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هیچ شاراوە نییە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بوونەتە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بوونەتە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
سەرۆکی حکوومەتی ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشداربووانی کۆڕبەندی "هەموو شتێک بۆ سەرکەوتن ! " ووتیشی : هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بوونەتە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. ئەمە هیچ شتێکی نهێنی نییە.
هەروەها سەرکردەی ڕووسیا چیرۆکێکی سەبارەت بە دانیشتوویەکی ناوخۆیی شاری دۆنێتسکی گێڕایەوە کە لەکاتی دەرچوون لە ماڵەکەی لەلایەن شۆفێرێکی تانکی ئۆکراین یەوە تەقەی لێکرا. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسە تەقەی لێکراوە، چوونکە بەپێی ووتەی کیێڤ، خەڵکی مەدەنی لە دۆنێتسک "تیرۆریست"ن.
پووتین جەختی لەوە کردەوە: ئەمە هەمان نێئۆ نازیزسمە.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە