ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا سەبارەت بە هۆشی دەستکرد هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا سەبارەت بە هۆشی دەستکرد هۆشداری دەدات
ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا قۆرخكاری مه‌ترسیداری ڕۆژئاوای له سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند، ڕووسیا پێویستی به كه‌ره‌سته‌ی خۆی هه‌یه بۆ ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ ڕۆبۆته لایه‌نگره‌كانی ڕۆژئاوا.
ڤلادێمیر پووتین له كۆنفڕانسی زیره‌كی ده‌ستكرد له مۆسكۆ ووتی، "پێم وایه ئێوه باش ئاگادارن كه هه‌ندێك له بزوێنه‌ری گه‌ڕانی ڕۆژئاوایی، هه‌روه‌ها هه‌ندێك مۆدێلی درووستكه‌ر، زۆرجار به شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبژێردراو و لایه‌نگری كارده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وان ڕه‌چاوی كولتوری ڕووسیا ناكه‌ن، هه‌ندێك جاریش پشتگوێی ده‌خه‌ن و به ساده‌یی هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه، زۆرێك له سیسته‌می مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای داتاكانی ڕۆژئاوا ڕاهێنانیان پێده‌كرێت و ئاراسته‌ی بازاڕی ڕۆژئاوا ده‌كرێن".
سه‌رۆكی ڕووسیا هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه باڵاده‌ستی قۆرخكاریی ئه‌م داهێنانه ده‌ره‌كییانه له ڕووسیادا مه‌ترسیدارن و قبووڵكراو نین، داوای كرد ڕووسیا له‌م بواره‌دا له پێشه‌وه بێت و هه‌نگاوی پێویست بنرێت.
له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیشه‌سازی ئایتی ڕووسیا هه‌بوو، چوونكه هه‌زاران كرێكار له‌م بواره‌دا بۆ خۆپاراستن له وه‌رگرتنی سه‌ربازی هه‌ڵهاتن و سزاكانیش ڕێگرییان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ر كرد.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە