ڤلادێمیر پووتین فه‌رمانی دروستكردنی ٧٠٠ فڕۆكه و هەلیكۆپته‌ری دیكه‌ی ڕووسی ده‌ركرد
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین فه‌رمانی دروستكردنی ٧٠٠ فڕۆكه و هەلیكۆپته‌ری دیكه‌ی ڕووسی ده‌ركرد
ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا فه‌رمانی به حكوومه‌ت و پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی ووڵاته‌كه‌ی كرد تاوه‌كوو ساڵی 2030 له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پاره‌ی سندووقی سامانی نیشتمانیه‌وه، زیاتر له ٧٠٠ فڕۆكه و هەلیكۆپته‌ر به‌رهه‌مبهێنن،
به پێی زانیارییەکان ڤلادیمیر پووتین له فه‌رمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، "به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه بۆ هاوبه‌شی داراییكردنی پڕۆژه‌كان له سندووقی سامانی نیشتمانییه‌وه ده‌رچوون به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان، من ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه و هەلیكۆپته‌ر ده‌كه‌م كه له ٧٠٠ فڕۆكه و هەلیكۆپته‌ر كه‌متر به‌رهه‌م نه‌هێنن تاوه‌كوو ساڵی 2030".
له‌لای خۆشیه‌وه، دێنیس مانتورۆڤ وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی رووسیا ڕایگه‌یاندوه، هێڵی ئاسمانی "ئایرۆفلۆت"ی ڕووسیا له نێوان ساڵانی 2023-2025دا درووستكردنی ٦٣ فڕۆكه‌ی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێندراوی نیشتمانی ته‌واو ده‌كات.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی پووتین له‌كاتێكدایه، له 24ی (شوبات/2)ی 2022ه‌وه هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین له‌ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی "پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس" ده‌ستیپێكردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی ووڵاته‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه كۆنتڕۆڵ كراون، به‌ڵام تا ئێستا به‌رگری هێزه‌كانی ئۆكراین به‌رامبه‌ر به سوپای ڕووسیا به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە