ڤلادێمیر پووتین لە ووتارێکدا داواکارییەکی گرینگ ئاراستەی سوپای ووڵاته‌كه ده‌كات بۆ جه‌نگ
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین لە ووتارێکدا داواکارییەکی گرینگ ئاراستەی سوپای ووڵاته‌كه ده‌كات بۆ جه‌نگ
سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێن له پێناو پاراستنی خاكی مۆسكۆ و له 2014وه ئۆكراین ده‌ستی به‌م جه‌نگه كردوه، هه‌روه‌ها پشتگیریش له خواسته‌كانی په‌رله‌مانی دۆنباس بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، "ووڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت".
به‌پَی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی ووتارێكدا بۆ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاندوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراین ووڵاته‌كه‌یان كرده پێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه و درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر مۆسكۆ.
ووتیشی، "له‌ساڵی 2014 هێزه‌كانی ئۆكراین و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشیان بۆ یه‌كڕیزی خاكی ووڵاته‌كه‌مان ده‌ستپێكرد و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی هێرش و هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه كردوه".
سه‌رۆكی رووسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ چه‌كیان به‌ڕووی هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی نزیك له ووڵاته‌كه‌مان هه‌ڵگرت و هه‌ر ئه‌وانیش بوون ده‌یانویست ئه‌و كه‌سانه‌ی به رووسی ده‌دوێن بچه‌پێنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌رله‌مانی دۆنباس به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاریانداوه به پاڵپشتی سه‌ركرده‌كانیان ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌یان ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراین تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدا كه ره‌تیانكردوه له 2014 كوده‌تا له ساڵی 2014 ئه‌نجامبده‌ن".
پووتین ئاماژەی به‌وه‌شكردوه، "ووڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت، ئاماده‌ین ده‌ستی هاوكاری و سه‌ربازی به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێكی خۆبه‌خش درێژ بكه‌ین كه بیانه‌وێت له ئۆكراین دژی زه‌وتكردنی ئازادیان بجه‌نگن".
له‌باره‌ی ئازادكردن و ئۆپراسیۆنه‌كان یشیانه‌وه ده‌ڵێت، "هه‌نگاو به هه‌نگاو ناوچه‌كانی دۆنباس رزگار ده‌كه‌ین و پارێزگاریان لێده‌كه‌ین چوونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ئێمه‌ش رێز له‌و بڕیاره ده‌گرین، ده‌بێت رۆژئاواش باش له‌وه تێبگات كه هه‌موو هه‌نگاوێك له پێناو پارێزگاری كردن له سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاكی ووڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
له‌سه‌ر پرسی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیش سه‌رۆکی رووسیا روونیكرده‌وه، "ده‌بێت ته‌واوی جیهان باش له‌وه تێبگات كه ئیمه‌ش خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین و له هه‌ندێك به‌شی ووڵاته‌كه‌شمان خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتووترین به به‌راورد به هێزه‌كانی ناتۆ".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە