ڤلادێمیر پووتین لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارلە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣٪ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارلە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣٪ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا
کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین 72.3%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دەرەوەی ووڵات بەدەست هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
بەگشتی ڤلادێمیر پووتین 87.28%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بە پشت بەستن بە ئەنجامی پرۆسێس کردنی 100%ی سندووقەکان.
نیکۆلای خاریتۆنۆڤ (پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا) بە 4.31%ی دەنگەکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا. ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ (خەڵکی نوێ) 3.85%، لیۆنید سلۆتسکی (LDPR) - 3.20% سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەێنێت.
ڕێژەی بەشداریکردن لەسەدا ٧٧.٤٤ بووە. زیاتر لە هەشت میلیۆن دەنگدەر دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە دوورەوە بەکارهێناوە.
ئەم بابەتە 10636 جار خوێندراوەتەوە